“شتێک نییە بە ناوی حەجی بازرگانی و هەرکەسێک دەستگیربکرێت سزای قورس دەدرێت”

حەج
SNN-
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕەتیدەکاتەوە شتێک بە ناوی حەجی بازرگانییەوە هەبێت و هەر کەسێک لە سعودییە بە ڤیزای ساڵی یان بازرگانییەوە دەستگیربکرێت سزای قورس دەدرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، ماوه‌یه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵاتییه‌كان و له لایه‌ن خه‌ڵكانێكه‌وه به ناوی كۆمپانیای حه‌ج و عومره، یاخود به‌ناوی تاكه‌كه‌سی بانگه‌شه‌ی حه‌جی بازرگانی ده‌كرێت له هه‌رێمی كوردستان، گوایه ئه‌م حه‌جه ئێستا به‌رده‌سته و هیچ گرفتێكی نییه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه، كه”شتێك به ناوی حه‌جی بازرگانییه‌وه نییه، له هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت له عێراقیش، ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت بردنی خه‌ڵكه به ڤیزای ساڵی، یاخود ڤیزای بازرگانی، كه ئه‌مه‌یش له لایه‌ن وه‌زاره‌تی حه‌جی سعودییه‌وه قه‌ده‌غه كراوه و ڕێگه پێدراو نییه بۆ ئه‌داكردنی حه‌ج و هه‌ر كه‌سێك ده‌ستگیر بكرێت به پێی رێنمایی وه‌زاره‌تی حه‌ج سزای قورسی ده‌بێت”.
ڕاشیگەیاند”هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه، كه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره به‌رپرس نییه له‌م جۆره حه‌جكردنه، هه‌ر كه‌سێكیش له سعودیه تووشی كێشه ببێت له‌سه‌ر ڤیزای ساڵی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵناگرێت، داواشی له هاووڵاتیانیش کرد ئاگاداری ئه‌م كاره‌بن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ت سامانیان به فیرۆنه‌چێت و له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره حه‌جكردنه دووچاری كێشه و گرفتی نه‌خوازراو نه‌بنه‌وه و ژیانیان نه‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه”.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە هۆشداریشی دایە ئەو كۆمپانیا و كه‌سانەی کە بانگەشە بۆ حەجی بازرگانی دەکەن کە لێپێچینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت تا ئه‌ندازه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردنیان له بواری حه‌ج و عومره له هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت له عێراقیش.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









