
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا | فۆتۆ: AP
SNN
لە لێدوانێکدا سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، کارەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کە لە غەززە ئەنجامی دەدات هەڵەیە و دەڵێت، لەگەڵ هەڵوێستەکانیدا نیم.
لە چاوپێکەوتنێکی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ کەناڵی یونیڤیژن کە بە زمانی ئیسپانی لە ئەمریکا پەخش دەکات، رەخنە لە نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەگرێت و رایدەگەیەنێت، ئەوەی لە کەرتی غەززە کردوویەتی هەڵەیە.
جەختی لەوە کردووەتەوە، پێویستە ئیسرائیل هەنگاو بنێت بۆ راگەیاندنی ئاگربەستی بەپەلە لە غەززە و رێگەدان بە دەستڕاگەیشتن بە هاوکاری مرۆیی، هەروەک وتوویەتی “هیچ بیانوویەک نییە بۆ دابینکردنی پێداویستییە پزیشکی و خۆراکییەکان (لە غەززە). پێویستە خێرا ئەنجام بدرێت”.
هاوکات، بایدن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل داوای لێکردبوو، بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی بەپەلە لە غەززە هەنگاو بنێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، گفتوگۆ نلە ن ێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس و هێزە هاوپیەمانەکان درێژەی هەیە بۆ راگەیاندنی ئاگربەست، هەر یەکە لە حەماس و ئیسرائیل یەکتر تۆمەتبار دەکەن بە پابەند نەبوون بە مەرجەکان و راگەیاندنی ئاگربەست.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
22كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









