پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەگاتە 40 پلە

SNN’
حسێن ئەسەدی پێشبینیکاری کەشوهەوای عێراقی ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، کە لە بەشێک لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و لە ناوەراستی ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرما دەگاتە 40 پلەی سەدی.
ئەسەدی روونیدەکاتەوە، کە لە سێشەممەی ئەم هەفتەیەوە لە عێراق پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە، لەگەڵ بوونی نمە باران لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باکوری عێراق، لەگەڵ ئەوەشدا لە بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق پلەکانی گەرما دەگاتە 40 پلە و لە هەرێمی کوردستانیش لە هەندێک ناوچە دەگاتە 30 پلەی سەدی.
لەبارەی شەپۆلی بارانەوە ئەسەدی ئاماژەی بەوەکرد، کە شەپۆلێکی توندی باران لەم هەفتەیەدا وڵاتانی کەنداو سعودییە دەگرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە دووشەممەی ئەم هەفتەیەدا لە پارێزگاکانی باکووری عێراق باران دەبارێت، بەڵام لە ناوەراست و باشووری عێراق بارانەنەکە جێگەی باس نییە چونکە کەمە و نمە نمەیە.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









