ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا یەكلای بووەتەوە و جارێكی دیكە گفتوگۆی لەبارەوە ناكرێت

ستران عهبدوڵا، ئهندامى مهكتهبى سیاسی یهكێتیى نیشتمانیی كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات یەكێتی بە هێزەوە خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئامادەكردووە و لە ئاییندەیەكی نزیكدا كۆبوونەوە دەكەین بۆ دیاركردنی دروشم و بەرنامە و ستراتیجی یەكێتی بۆ ئەم هەڵبژاردنە، جەختیش دەكاتەوە پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بابەتێكە لە هەموو كۆبوونەوەكانی سەرۆكی یەكێتی لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا جەختی لێكراوەتەوە.
ستران عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بەشێك لە سیاسەتی یەكێتی ئەوەیە كە بەردەوام لە بەغدا ئامادەییمان هەبێت ئەوەش بەمەبەستی چارەسەركردنی ئەو كێشەو گرفتانەی كە لەنێوان هەولیر و بەغدا دروست دەبن بەتایبەت لە بابەتی مووچە و بودجەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و خۆشبەختانەش هەوڵەكانی سەرۆكی یەكێتی و تیمی یەكێتی لە پەرلەمان و حكومەت لە بەغدا ئەنجامی زۆرباشی هەبوو كە دەبێت ئەو كێشانەی هەیە بە گفتوگۆ چارەسەربكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە دواین كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا كە سەرۆكی یەكێتی ئامادەی هەبوو باسی پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نەكراوە، چونكە ئەوە بابەتێكە یەكلایی بووەتەوە كە لە كاتی خۆیدا دەكرێت كۆمسیۆن و سەرۆكایەتی هەرێم كاتەكەیان دیاریكردووە، هێزو لایەنە سیاسییەكانیش ناوو لیستی خۆیان پێشكەشكردووە و ئامادەی ئەم زەماوەندە دیموكراسییەن بۆیە لەو كۆبوونەوانەدا باسی ئەو شتانە ناكرێت كە یەكلایی كراونەتەوە.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، یەكێتی نیشتمانی كوردستان خۆی بۆ هەڵبژاردن ئامادەدەكات و لە ئاییندەیەكی نزیكیدا كۆبوونەوە دەكرێت لەسەر بەرنامە و دروشم و ستراتیجی یەكێتی بۆ ئەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی كوردستان، هاوكات خواستی یەكێتیش ئەوەیە كە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەر بەڕێوەبچێت كە ببێتە هۆی گەڕانەوەی متمانە بۆ دەنگەدەران.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









