لەماوەی سێ ڕۆژی جەژندا زیاد لە 58 هەزار گەشتیار ڕوویان لەناوچە گەشتیارییەكانی هەڵەبجەكردووە

گەشتیاران
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری پارێزگای هەڵەبجە ئاماژبەوەدەكات لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردووی جەژنی ڕەمەزاندا زیاتر لە 58 هەزار گەشتیار ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە كردووە هاوكات جەختیش دەكاتەوە كە لەماوەی سێ ڕۆژی جەژندا هیچ حاڵەتێكی نەخوازراو تۆمارنەكراوە.
هەورامان جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو پلانەی داماننابوو بۆ پێشوازی لەهاتنی گەشتیاران لەڕۆژانی جەژن توانیمان سەركەوتووانە پلانەكە جێبەجێ بكەین، لەو چوارچێوەیەشدا لەماوەی سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان سەردانیكردنی ژمارەیەكی زۆری گەشتیاران وسەردانیكەران بۆ ناوچەگەشتیارییەكانی پارێزگای هەڵەبجە وپێشوازیكردنیان لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی وتیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان ئەنجامدرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا 58 هەزار و 862 گەشتیار لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی دیكەی عێراق ڕۆژهەڵاتی كوردستانەوە سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی هەڵەبجەو هەورامانیان كردووە بە باشترین شێوەش پێشوازی لەو ژمارە گەشتیارە كراوە.
وتەبێژەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، تیمە تایبەتەكانی پارێزگاری هەڵەبجە وقایمقام وسەرجەم تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە وتیمەكانی ئاسایش وپۆلیس وپۆلیسی هاتوچۆوبەرگری شارستانی تیمی خۆبەخشی مەلەوانی وتەندروستی وبەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەكانی پارێزگای هەلەبجە وناحیەكانی خورماڵ وبیارە توانیمان پێشوازی لەو گەشتیارانە بكەین وخۆشبەختانە هیچ ڕوداوێكی نەخوازراو ڕوینەداوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









