“نامانەوێت ببینە لایەنێک لە ململانێکانی ئێران و ئەمریکا”

سودانی
SNN
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەروبەندی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا لە وتارێکدا رایگەیاند، نایانەوێت ببنە لایەنێک لە ناکۆکی و ململانێکانی تاران و واشنتۆن، هاوکات راشیگەیاند، پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و ئەمریکا کلیلی سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
محەمەد شیاع سودانی لە وتارێکدا کە لە ماڵپەڕی فۆرێن ئەفێرس بڵاوکراوەتەوە باسی لەوەکردووە، “دوو دەیە بەر لە ئێستا ئەمریکا یارمەتی خەڵکی عێراقیدا لە رووخاندنی رژێمی سەدام حسێن و دامەزراندنی پایەکانی سیستمێکی دیموکراتیک و ئەمەش دەرفەتی بۆ عێراقیەکان رەخساند کە بۆ یەکەم جار تامی ئازادی بکەن.
نوسیویشیەتی: لەئێستاشدا عێراق پێویستی بە جۆرێکی نوێ لەهاوبەشی و قۆناغێکی تازە لە پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا هەیە. هەر لەو رووەوە رایگەیاندووە: پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و ئەمریکا کلیلی سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
هەرلە وتارەکەیدا سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەوەکردووەتەوە کە نایانەوێت وڵاتەکەیان ببێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێی و بە شێوەیەکی هاوسەنگ مامەڵە لەگەل سەرجەم وڵاتان دەکەن، هەروەک راشیگەیاندووە: خوازیاری ئەوە نین کە لە ململانێ و ناکۆکیەکانی ئێران و ئەمریکادا ببنە لایەن و دەیانەوێت خۆیان لەو ناکۆکیانە لابدەن.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









