دوای تێپەڕبوونی پێنج ساڵ جارێكی دیكە و لەئەمساڵدا بەنداوی دەربەندیخان سەرڕێژ دەبێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی ئەو ڕێژەی زۆرەی باران بارین كە لەمساڵدا باریوە و 835 ملیمی تێپەڕاندووە و هاوكات بەردەوامیش بەبڕی جیاواز ئاو دەڕژێتە بەنداوەكەوە، بۆیە لەمساڵدا و بە دیاریكراوی تا سەرەتای مانگی داهاتوو بەنداوی دەربەندیخان بەتەواوی پڕدەبێت و لە ئێستاشدا تەنها مەترێك و 60 سانتیمەتری ماوە سەرڕێژبكات.
سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو ڕێژە زۆرەی باران بارین لەمساڵدا توانیومانە ڕێژەیەكی زۆر باش لە ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان گلبدەینەوە بەجۆرێك بە راورد بە ساڵی ڕابردوو لەمكاتەدا بە ڕێژەی 12مەتر ئاو زیاتر گلدراوەتەوە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، هاوكات ڕێژی باران بارین لەمساڵدا گەیشتووەتە 835 ملیم، ڕۆژانەش بەڕێژەی جیاواز ئاو دەڕژێتە بەنداوەكەوە ئەمە وایكردووە كە بەنداوی دەربەندیخان نزیك ببێتەوە لە سەرڕێژبوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەدڵنیاییەوە ئەمساڵ بەنداوەكە پڕدەبێت و سەرڕێژ دەكات بەدیاریكراوی دەتوانین تا سەرەتای مانگی داهاتوو وردە وردە بەنداوەكە سەرڕێژبكەین ئەوەش لەدوای تێپەڕبوونی پێنج ساڵ بەسەر پڕبوونیدا كە لەساڵی 2019 بەهەمان شێوەی ئێستا پڕبوو سەرڕێژیكرد.
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ئەوەشی خستەڕوو، بەنداوی دەربەندیخان توانای گلدانەوەی سێ ملیار مەترسێجا ئاوی هەیە، لە ئێستادا تەنها بڕی مەترێك و 60 سانتیمەر ماوە بەتەواوی بەنداوەكە پڕببێت لە ئاو و سەرڕێژبكات، ئەگەریش مەبەستمان بووایە دەمانتوانی زووتر سەرڕێژی بكەین لەڕێگەی كەمتر بەدانەوەی ئاو بەڵام بەهۆی ئەو بەرنامە و پلانەی كە بۆ بەڕێوەبردنی بەنداوەكە دامانناوە پڕبوون و سەرڕێژبوونی بەنداوەكەمان دواخست.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









