جارێکی دیکە بەهۆی وەرگەڕانی تانکەرەوە ئاوی زێی دوکان پیس بووە

SNN
بەرەبەیانی ئەمڕۆ تانکەرێکی گواستنەوەی سوتەمەنی لە نزیک گوندی کلکەسماق وەرگەڕا و بەهۆیەوە جارێکی دیکە ئاوی زیێ دوکان پیسبووەوە.
بەپێی زانیارییەکانی SNN کاتژمێر 1:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تانکەرێکی گواستنەوەی سوتەمەنی لەسەر رێگەی کۆیە-دوکان لە نزیک گوندی کلکەسماق وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان لەئەنجامی وەرگەڕانی ئەو تانکەرەدا سووتەمەنی ڕژاوەتەوە ناو زێی دوکان و بەهۆیەوە جارێکی تر ئاوی زێی دوکان پیسبووە و لەئێستادا تیمەکانی دابەشکردنی ئاو لە سلێمانی و لە دوکان چاودێری وردی پیس بونی ئاوی زێی دوکان دەکەن.
رۆژی(30/3/2024) بەهۆی روداوێکی هاوتوچۆ لە نێوان دو بارهەڵگری سوتەمەنی، ئاوی زێی دوکان پیس بوو، بۆماوەیەک بەردانەوەی ئاو بۆ سلێمانی راگیرا.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









