داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی کەمتر لە یەک ملیار دۆلار بووە

سلێمانی
SNN
داهاتی هەفتەی رابردووی سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین راگەیەندرا، کە بڕەکەی کەمتر لە یەک ملیار دینار بووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێکخستنی داهاتەکان ئاشکرای کرد لە هەفتەی رابردوودا داهاتی سلێمانی و دەوروبەری 849 ملیۆن و 422 هەزار و 425 دینار بووە و کۆی داهاتەکەش بە شێوەی نەختینە بووە.
بەپێی ئو ماڵپەڕە داهاتی هەفتەی رابردوو بەراورد لەگەڵ هەفتەی پێشووتر بە رێژەی 97٪ کەمتر بووە، بەوپێیەی هەفتەی پێشووتر داهات 31 ملیار و 627 ملیۆن و 544 هەزار و 410 دینار بووە.
پشووەکانی ساڵڕۆژی رووخانی رژێمی بەعس و هەروەها جەژنی رەمەزان بە هۆکاری سەرەکی دابەزینی داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی دادەنرێن.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









