ئەمریکا هەوڵەکانی بۆ رێگری لە تۆڵەسەندنەوەی ئێران لە ئیسرائیل چڕدەکاتەوە

SNN
دوابەدوای هێرشەکەی ئسیرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق کە کوژرانی ژمارەیەک فەرماندەی سوپای پاسدارانی لێکەوتەوە، تاران هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە تەلەئبیب دەکات، واشنتۆنیش هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ رێگری لە گرژتربوونی دۆخەکە.
ئەمریکا لە لایەکەوە وێڕای دەربڕینی پاڵپشتی تەواوەتی بۆ ئیسرائیل لەبەرامبەر هەر هێرشێکی ئێران، لەلایەکی دیکەوە لە رێگەی تورکیا، سعودیە و چینەوە هەوڵ دەدات تاران قایل بکات کە دۆخەکە ئاڵۆزتر نەکات.
لەو چوارچێوەدا ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندی لەگەڵ هاوتا تورک، سعودی و چینیەکانی ئەنجامدا و داوای لێکردن هانی ئێرانیەکان بدەن خۆیان لە ئاڵۆزترکردنی دۆخەکە بەدوور بگرن، چوونکە بە پێچەوانەوە هەر جۆرە ئاڵۆزیەکی زیاتر لە بەرژەوەندی ئێران، ناوچەکە و جیهان نییە.
لە هێرشەکەی 1ی نیسانی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق 16کەس کە حەوت کەسیان ئەندامی سوپای پسداران بوون کوژران، لە یەکەم ساتی ئەو هێرشەوە بەرپرسانی ئێرانی هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەیان کرد و لە یەکەم رۆژی جەژنیشدا عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئایینی ئەو وڵاتە رایگەیاند، هێرشەکە بێ وەڵام نابێت و ئیسرائیل سزا دەدرێت.
لەبەرامبەردا بەرپرسانی ئیسرائیلی رایانگەیاندووە، هەرجۆرە هێرشێکی راستەوخۆی ئێران، کاردانەوەی هاوشێوەی دەبێت و خاکی ئەو وڵاتە دەکەنە ئامانج.
لای خۆشیەوە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، بەو پەڕی تواناوە پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکەن، لە بەرامبەر هەر هێرشێکی ئێران.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









