
هێزەکانی ئەمریکا
SNN
ئێران لەبارەی ھێرشکردنەسەر ئیسرائیل پەیامێک ئاراستەی ئەمریکا دەکات و ئەو وڵاتەش کەشتییە جەنگییەکانی رەوانەی ناوچەکە دەکات.
ئەمڕۆ شەممە، میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە، دوای ھۆشدارییەکەی جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئێران لەھێرشکردنە سەر ئیسرائیل، دەسەڵاتدارانی ئێران لە رێگەی وڵاتانی عەرەبییەوە پەیامێکیان ئاراستەی ئەمریکا کردووە و رایانگەیاندووە، ئەگەر واشنتۆن دەستوەردان بکات لە کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان تاران و تەلئەبیب، ھێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە دەکەنە ئامانج و لە ھەموو رێگەکانەوە ھێرشیان دەکەنەسەر.
رۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکیش ئاشکرایکردووە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا فەرمانی کردووە بە جوڵاندنی دوو کەشتی جەنگی کەسیستمی بەرگری مووشەکییان لەسەرە بۆ چەند پێگەیەکی دیاریکراو بۆئەوەی بەرگری لە ئیسرائیل بکەن لەکاتی ھێرشی ئێراندا بۆسەر ئەو وڵاتە.
لای خۆیەوە، یواف گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاندووە، بەھاوکاری و پشتیوانی ھاوپەیمانەکانیان ھەموو ئامادەکارییەکیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھێرشی ئێران کردووە.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
13كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









