لە SNNوە زانیاری لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی نیسانەوە ئاشکرا دەکرێت

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات سبەی یەكشەممە دەوامی فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم ئاسایی دەبێتەوە و هەر لەسبەیەوە دەستدەكەن بە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی نیسان و لە ماوەی كەمتر لە سێ ڕۆژدا لیستەكە ئامادە دەكرێت و هەر لەم هەفتەیەدا ڕەوانەی بەغدا دەكرێت و تا پێش كۆتایی ئەم مانگە مووچەی مانگی نیسان دابەشدەكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، سبەی یەكشەممە لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوامی ئاسایی فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم دەستدەكرێت بە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم، هاوكات بەهۆی ئەوەی مانگەكانی پێشوو لیستەكە ئامادەكراوە و هیچ گرفتێكی نەبووە، بۆیە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی نیسانیش بە ئاسانی و لەماوەی كەمتر لەسێ ڕۆژ ئامادەدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا كۆتایی ئەم مانگە مووچەیەكی دیكە لە بەغداوە رەوانەی ھەرێم دەكرێت و مووچەی مانگی نیسانی پێدابەشدەكرێت، چونكە بەگوێرەی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی، دەبێت حكومەتی ناوەندی هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش دابینبكات، بۆیە چاوەڕێدەكرێت لەدوای 20ی ئەم مانگەوە مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان بۆمانگی نیسان رەوانە بكرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، دوای ناردنی لیستی مووچی فەرمانبەرانی هەرێم دواتر لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی عیراقەوە وردبینی دەكرێت و پاشان بڕیار لەسەر ناردنی پارە دەدرێت، بۆیەهیچ ئاستەنگییەك لەبەردەم هاتنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان نەماوە و مووچە لەو وادەیەی بۆی دیاریكراوە دابەشدەكرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
19كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









