بەپێی بڕیارێكی دادگای فیدراڵی دەبێت كەمترین مووچەی خانەنشینی هەرێم لە 200هەزارەوە ببێتە 550هەزار

دارا سێکانیانی
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات بە گوێرەی بڕیارێكی دادگای فیدراڵی كە كاركردنی بە یاسای ژمارە 27ی ساڵی 2006ی تایبەت بە یاسای خانەنشینی هەڵوەشاندووەتەوە، دەبێت كەمترین مووچەی خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان لە 200 هەزارەوە بۆ 550 هەزار دینار زیاد بكرێت پێویستە حكومەتی هەرێمیش پابەندی ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی ببێت.
دارا سێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەSNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی یاسا بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی یەكلاكەرەوەن و هیچ لایەنیك مافی تانەلێدانی نییە و دەبێت هەمووانیش پێوەی پابەندببن، لەو چوارچێوەیەشدا بەگوێرەی بڕیارێكی دادگای فیدراڵی كە یاسای خانەنشینی هەمواركراوی ژمارە (27) ساڵی 2006 كە لە هەرێمی كوردستان كاری پێدەكرێت هەڵوەشاندەوە، لە بەرامبەردا حكومەتی هەرێمی كوردستانی ڕاسپاردووە كە دەبێت كار بەیاسای ژمارە 9 ساڵی 2014ی یەكگرتووی عێراق بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی ئەو یاسای خانەنشینییەی كە لە هەرێمی كوردستان كاری پێدەكرێت كەمترین مووچەی خانەنشینی بریتیە لە 200 هەزار دینار، بەڵام بەگوێرەی یاسای خانەنشینی عێراق كەمتارین مووچەی خانەنشینی بریتییە لە 550 هەزار دینار، بۆیە پێویستە لەسەر هەردوو حكومەتی عێراقی و حكومەتی هەرێم پابەندی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بن بەمەبەستی جێبەكردن و هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم وەك سەرجەم خانەنشینانی عێراق.
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاساسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا كە لیكتێگەیشتنی باش لە نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق هاتووەتە ئاراوە و تاڕادەیەكی زۆر باش گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەركراوە، زۆر گرنگیشە كە ئاو لە چینی خانەنیشانی هەرێم بدرێتەوە و هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق پابەندبن بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بە مەبەستی جێبەكردن و هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوشێوەی سەرجەم خانەنشینی عێراق كە لە ئێستا كەمترین موچەی خانەنشینی بڕی 550 هەزار دینارە.
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
41 خولهك لهمهوپێشنرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
تهمموز 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
41 خولهك لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
41 خولهك لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









