کەشێکی زۆر وشک و گەرم و بێ باران روون لە ناوچەکانی عێراق و هەرێم دەکات

بەرزبوونەوەی پلەی گەرما
SNN
سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی لە نوێترین پێشبینیدا لەبارەی دۆخی کەشوهەوا ڕایگەیاند، جارێکی تر کەشێکی زۆر ووشک و گەرم و بێ باران ڕوو لە ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.
وتیشی “بۆ ماوەیەکی نادیار بارانبارین دوور دەکەوێتەوە لە بەرواری 15ی نیسان بەدواوە بەرزە پەستان ڕوو لە سەرجەم ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تایبەت ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات، کەشێکی ووشک و بێ باران دروست دەکات”
ئاماژەی بەوەش دەکات، جگە لەگەڵ لە پەڵە هەوری ناوخۆیی لە ناوچە کوێستانەکان ئەویش بەهۆی هەڵم و شێ دەریاچەو چەم یان ڕووبارەکان دروست دەبێت سارد و گەرمی دروست دەبێت جارجار ئەگەری بارانی ماوە کورتی لێ دەکرێت، زۆر کات جوڵەی با خێرایی بەرەو باشوورە هەندێک جاریش خێرایی با گۆڕاوە بۆ ئاڕاستەی جیاواز، لەگەڵ ئەوەش دا لە 16ی نیسانەوە بەخێرایی چەند پلەیەک، پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات.
وتیشی “پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچە بەرزدەبێتەوە وەک لە ناوچە شاخاویەکان °15 پلە بۆ سەرو °25 پلە هەندێک ناوچە نزم و گەرمەکان °25 پلە بۆ سەرو°35 پلە بەرز دەبێتەوە “.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









