پەرلەمانتارێک زانیاریی نوێ لەبارەی کردنەوەی هەژماری بانکی عێراقی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دەدات

سۆران عومەر
SNN
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەردوو بانکی رافیدەین و رەشید ئامادەییان دەربڕیوە هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بکەنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی نیسان، سۆران عومهر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنهرانی عێراق رایگەیاند، بانکی رەشید و رافیدەین ئامادەیی تەواویان دەربڕی بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم.
ئاماژەی بەوەکردووە، پرۆسەکە دوای دابەشکردنی وەزارەتەکان بەسەر هەردوو بانکەکەدا دەست پێ دەکات.
هاوکات، بانکی رەشید و رافیدەین لە وەڵامی نوسراوەکەی سۆران عومەردا ئاشکرایکردووە، هەر کاتێک وەزارەتی دارایی عێراق لیستی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی هەرێمیان بەسەردا دابەش بکات، راستەوخۆ دەست بە پڕۆسەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەران دەکەن.

هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









