ئەو مووشەکە ئێرانییەی لە گوندی ئاکۆیانی سنووری رواندز کەوتەنە خوارەوە لە جۆری خەیبەر شێکە

مووشەکی خەیبەر شکێن
SNN
لە بەدواداچوونێکی SNNدا زانیاری لەسەر ئەو مووشەکە بڵاودەکەرێتەوە کە ئێران شەوی رابردوو بۆردومانی وڵاتی ئیسڕائیلی پێکرد، مووشەکی “خەیبەر شکێن”لە سەرەتاکانی ساڵی 2022دا سوپای پاسداران بۆ جیهان نمایشکرد، کە لە جۆری مووشەکی دورهاوێژی “هایپەرسۆنیک”ە، کە دووری پێکانی ئامانجی تا 1450 کیلۆمەتر دەڕوات، مووشەکەکە لە جۆری زەوی بۆ زەوییە و توانای خۆشاردنەوەی لە رادار و ئاگادارکەرەوەی زەمینی هەیە.
مووشەکی خەیبەر شکێن، لە نەوەی سێیەمی مووشەکە دوورهاوێژەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانە، بە سووتەمەنی قورس کاردەکات و ئەو کڵاوەی کە دەتەقێتەوە مادەکەی لە “TNT” بەهێزترە، و بە خێرایی (ماک 7 بۆ 9) لە کاتژمێرێدا دەروات، واتە 7 هێندە لە دەنگ خێراترە.
مووشەکی خەیبەر شکێن لەو جۆرە مووشەکانەیە کە کڵاوەی مووشەکەکە دەتوانێت لە جەستەی جیابێتەوە، واتا کڵاوەی مووشەکەکە بە هەمان خێرایی خۆی دەتوانێت بگاتە ئامانج، هەروەها ئەم مووشەکە دەچێتە چوارچێوەی مووشەکەی (هایپەرسۆنیک) کە نەوەیەکی نوێی مووشەکە و خاوەن خێراییەکی زۆر و توانایەکی زۆری وێرانکارییە.
شایەنی ئاماژەپێکردنە هێرشەکانی شەوی رابردووی ئێران بۆ سەر خاکی ئیسڕائیل لە ڕێگەی ژمارەیەکی زۆری درۆنی جۆری “شەهید” و مووشەکی فاتیح 2 و مووشەکەی “خەیبەر شکێن”ە ئەنجامدرا، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە بەشێکی زۆری ئەم مووشەکانە نەیانتوانی ئامانجی خۆیان بپێکن، بەشێکیان بەهۆی هەڵەی تەکنیکییەوە پێش ئامانجەکە کەوتە خوارەوە وەک ئەوەی گوندی ئاکۆیانی سنووری رواندز، بەشێکی دیکەشیان لە ڕێی سیستمی بەرگری کڵاوی ئاسنینی ئیسڕائیلەوە خرانە خراوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









