ئێران: ئەمریکامان لە هێرشەکەی سەر ئیسرائیل ئاگادارکردبووەوە

حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیرى دەرەوەى ئێران لە کۆبونەوەیەکى لەگەڵ باڵیۆزانى بیانى لە تاران-ى پایتەخت رایگەیاند: ئێران ئەمریکاى لە هێرشەکانى دژى ئیسرائیل ئاگادار کردوەتەوە و پێی راگەیاندون کە هێرشەکان دیاریکراون و بۆ بەرگرییە لە وڵاتەکەیان.
وتیشی: تاران دودڵ نییە لە هەر وەڵامێک دژى هەر دوژمنێک و بەرگرى لە وڵاتەکەى دەکات، دەشڵێت:هێرشەکان بنکەى دەرچونى فڕۆکەى ئێف-16ـى کردوەتە ئامانج.
وەزیرى دەرەوەى ئێران راشیگەیاند: هێرشى ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەى ئێران دژى رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان بووە و ئەوانیش زۆر وردبوون لە وەڵامەکەیان دژى ئەو هێرشە.
حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان دەشڵێت، نایانەوێت ئەمریکا و بنکەکانى لە ناوچەکە بکەنە ئامانج، بەڵام ئەگەر لەلایەن بنکەکانى ئەمریکاوە بکرێنە ئامانج ناچار دەبن وەڵامیان هەبێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









