سەرۆکی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت مووشەک و درۆنەکانی ئێران بۆ خاکەکەمان راگەیاندنی شەڕە

سەربازێکی ئیسرائیلی
SNN
سەرۆکی ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل راگەیاندنی شەڕە و سەرجەم بژاردەکان لە بەردەمیاندا کراوە دەبن.
ئەمڕۆ دووشەممە 15ی نیسان، ئیسحاق هێرزۆک، سەرۆکی ئیسرائیل سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر خاکەکەیان رایگەیاند، “ئەوەی ئێران کردوویەتی راگەیاندنی شەڕە و هەر بۆیە سەرجەم بژاردەکان کراوەن، پاراستنی خەڵکی خۆمان لەسەرووی هەموو شتێکەوەیە”.
پیتەر لیرنەر، وتەبێژی سوپای ئیسرائیلی بە ئاژانسی هەواڵی ” ئەی بی سی نیوز”ی ئەمریکی راگەیاند،بە مەبەستی وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئێران سووپا چەند بژاردەیەکی خستۆتەبەردەم حکومەتی ئیسرائیل.
لیرنەر ئەوەشی ئاشکرا کردووە “رەنگە وەڵامدانەوەکەی ئیسرائیل سەربازی بێت و رەنگیشە بە شێوازێکی دیکە بێت ،ئەمرۆ یان لە رۆژانی داهاتوودا حکومەتی ئیسرائیلی جۆر و کاتی وەڵامدانەوەکە دیاری دەکات”.
هەر ئەمڕۆ ناسر كەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، نامانەوێت ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە فروانترببێت و كاردانەوەی ئێران بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەكانیان و كارێكی پێویست بووە و دەبێت رژێمی زایۆنیزم رێز لە هەڵسوكەوتی بەرپرسیارانەی ئێران بگرێت.
روونیکردووەتەوە، ئێران زیاتر لە 300 درۆن و مووشەکی بالیستی و کروزی ئاراستەی ئیسرائیل کرد، بێجگە لە خاکی ئێرانیشەوە، لە سووریا، لوبنان و یەمەنیشەوە هێرش کرایەسەر ئیسرائیل؛ بەڵام بە هاوکاریی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانانی ئیسرائیل توانی 99 لەسەدی درۆن و مووشەکەکان بخاتەخوارەوە.
لەلایەکی ترەوە، رۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرنال”ی ئەمریکی لە زاری سێ بەرپرسی حکومی ئەمریکی بڵاویکردەوە رەنگە ئەمرۆ دووشەممە ، ئیسرائیل وەڵامی هێرشەکەی ئێران بداتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە شەوی 13ی نیسان، ئێران لە دژی ئەو هێرشەی ئیسرائیل لە دیمەشق کردیە سەر کونسوڵگەرییەکەیان، لە وەڵامی ئەوەدا ئێران هێرشی مووشەکی و درۆنی کردە سەر ئیسرائیل، ئەمە کاردانەوەی وڵاتانی دەرەوەی لێکەوتەوە و جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پشتگیری خۆی بۆ ئیسرائیل راگەیاند.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









