لیستی مووچەی مانگی چوار ڕەوانەی بەغدا دەكرێت و مانگی پێنجیش بە پلەبەرزكردنەوە ڕەوانە دەكرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت، یەكەژمێریارییەكانی سەر بە وەزارەتە جیاوازەكانی حكومەتی هەرێم سەرقاڵی تەواوكاری لیستی مووچەی مانگی چواری ئەمساڵن، وابڕیارە كە هەر لەم هەفتەیەدا و تا پێش 18ی مانگ ڕەوانەی بەغدا بكرێت، هاوكات وەزارەتی دارایی و ئابوریش داوای لە فەرمانگەكان كردووە لیستی مووچەی مانگی پێنج بە پلەبەرزكردنەوە ئامادە بكەن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لە دوێنێوە یەكە ژمێریاریەكانی وەزارەت و دەستەجیاوازەكانی حكومەتی هەرێم سەرقاڵی تەواوكاری لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرەكانیان و وابڕیارە سبەی یان دووسبەی كۆتایی بە ئامادەكردنی لیستەكان بهێندرێت و پێش 18ی ئەم مانگە ڕەوانەی بەغدا دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لیستی مووچەی مانگی نیسان هیچ گۆڕانكاریەكی تێدا نەكراوە و بەهەمان شێوەی لیستی مووچەی مانگەكانی شوبات و ئازار ئامادە دەكرێت و ڕەوانەی بەغدا دەكرێت، بەڵام بۆ لیستی مووچەی مانگی ئایار داوا لە یەكە ژمێریارییەكان كراوە كە لیستی مووچەكانیان بە پلە بەرزكردنەوە ئامادە بكەن.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، پلەبەرزكردنەوەكە بەگوێرەی ئەو سیستەمی مووچەیە كە لەهەرێمی كوردستان كاری پێدەكرێت بە گشتی ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی كە پلەكانیان كەمە بڕی 150 تا 180 هەزار دینار لەمووچەكانیان زیاد دەكات و ئەوانەشی مووچەیان زۆرە و پلەكانیان بەرزە ئەوانیش بەڕێژەیەكی كەمتر مووچەكانیان زیاد دەبێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








