بەهۆی سەرپێچی لە ڕێنماییەكانی كۆمیسیۆن چەند کاندیدیک دورخرانەوە

بانگەشەی هەڵبژاردن
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ چوارشەممە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەی بڵاوكردەوە كە بەهۆی سەرپێچی لە ڕێنماییەكانی تایبەت بە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ژمارەیەك كاندیدییان لە هەرسێ پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ودهۆك، بە هۆی سەرپێچی لە رێنماییەكانی كۆمسیۆن دوور خستووەتەوە.
بەگوێرەی دوو نوسراو كە لەلایەن فەرمانگەی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆنەوە بۆ SNN نێردراون ئەوەخراوەتەڕوو، كە بە پێی بریاری (2 و 3) لە كۆنووسی ئاسایی ژمارە(15) ، بڕیاردرا بە دوور خستنەوەی هەریەك لە “پەخشان عەبدولرەحمان ئەحمەد” و گۆرینی بەئەمینە موحەمەد پوركەریم هاوكات دوور خستنەوەی ئاواز تۆفیق عەبدولعەزیز و گۆرینی بە رەنگین جەبار.
ئاماژە بەوەشكراوە، بڕیاردرا بە دوورخستنەوەی سارا نەجمەدین لەسەر لیستی بەرەی گەل و گۆرینی بە یاد فكرەت خەسرەو هاوكات سڕینەوەی (كاوار نیعمەت محەمەد لەسەر لیستی (هەڵوێست) لە پارێزگەی دهۆك دانەنەنانی هیچ بەربژیرێك لە شوێنەكەی.
هەر لە نوسراوەكەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەوەشخراوەتەڕوو، زیادكردنی ناوی (نەرمین محەمەد ساڵح)بۆ لیستی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی كوردستان لە پاریزگای هەولێر بۆ هاوسەنگكردنی ڕێژەی بەشداری ژنان لەو لیستەدا.

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









