“لە عێراقەوە مووشەکانی ئێران بۆ خاکی ئیسڕائیل هەڵنەدراوە”

محهمهد شیاع سودانى، سهرۆكوهزیرانى عێراق | فۆتۆ: IFG
SNN
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە وڵاتی ئەمریکاوە رایگەیاند، بەپێی راپۆرتە سەربازی و هەواڵگرییەکانی عێراق، بە هیچ جۆرێک هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێران بۆ سەر خاکی ئیسڕائیل لە عێراقەوە ئەنجام نەدراوە.
سودانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ جۆو بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەختی لەوەکردەوە، کە دەبێت زووترین کات کێشە و شەڕو ئاڵۆزییەکانی غەززە رابگیرێت کە گیانی هەزاران ژن و منداڵی بێتاوانی تێدا بە هەدەرچووە.
شایەنی ئاماژەپێکردنە، لە هێرشەکانی شەممەی رابردووی ئێران بۆ سەر خاکی ئیسڕائیل، ئاماژە بەوە کرا کە بەشێک لە هێرشەکانی لە خاکی عێراقەوە بۆ سەر وڵاتی ئیسڕائیل ئەنجامدراوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









