“دواخستنی هەڵبژاردن لەدەستی هیچ حزبێكدا نییە، سەرۆكایەتی هەرێم وكۆمیسیۆن دەتوانن ئەو بڕیارە بدەن”

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ئەو لایەنەی رۆژانە هەواڵی ئەوە بڵاودەكەنەوە كە گوایە یەكێتی و پارتی لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنەكان رێكەوتوون، تەنها وەكو بانگەشەیێكی پێشوەختەیە و دەیەوێ شەڕێكی دەرونیی لەگەڵ ئەندامان و دەنگدەرانی یەكێتی بكات، چونكە دواخستنی هەڵبژاردن لەدەستی هیچ حزبێكدا نیە بەڵكوو لەدەستی سەرۆكایەتی هەرێم و كۆمیسیۆندایە.
لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیتشمانیی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بریاری دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن، یان بڕیاردان لەسەر دواخستنی وادەی هەڵبژاردنەكان بەدەست هیچ حزبێك نییە بۆئەوەی رێكەوتن بكات بۆ دواخستنی هنەڵبژاردن، بەڵكو ئەو پرسە پەیوەستە بە سەرۆكی هەرێم و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانەوە، بۆیە ئەو لایەنانەی رۆژانە هەواڵی ناراست بڵاودەكاتەوە گوایە یەكێتی وپارتی لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنەكان رێكەوتوون، تەنها وەكو بانگەشەیێكی پێشوەختەیەو دەیانەوێت شەرٍێكی دەرونی لەگەڵ ئەندامان و دەنگدەرانی یەكێتی بکەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو لایەنەی كە بانگەشەی ئەو هەواڵە ناڕاستانە دەكات بۆخۆیان ژێربەژێر هاوشێوەی پارتی هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردن دەدات، بەڵام بەئاشكراو لەرێی میدیاوە پەیامێكی پێچەوانە ئاراستەدەكات، چونكە دروست بوونی چەند هاوپەیمانی و گرووپ و خۆكاندیدكردنی كەسایەتی سەربەخۆ كە هەموویان لەسەر دەنگی ناڕازیی كاردەكەن، بۆ ئەولایەنە سوپرایزێكی دڵخۆشكەرانە نییە، بۆیە دەیەوێ دەستە چەورەكەی بەلایەنێكی دیكەوە بسرێتەوە.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، یەكێتی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی شەفافی هەیە و لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد دایە و نایەوێ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دوابخرێت، چونكە دواخستنی هەڵبژاردن لە بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان و پرۆسەی دیموكراتی و سەقامگیریی سیاسی و مانەوەی قەوارەی هەرێمدا نییە، هاوكات سەرپەرشتیكردنی پرۆسەی هەڵبژاردن و پاراستنی سندوقەكان پەیوەندی بە ئێمەوە نیە، بەڵكو پەیوەندی بە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژارنەكانی عێراقەوە هەیە و كۆمسیۆنیش سەر بە حكومەتی فیدراڵە و هەر كێشە و گرفتێك لەو بوارەدا هەبێت كۆمسیۆن لێی بەرپرسیار دەبێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









