“فراكسیۆنی یەكێتی لەبەرژەوەندی هاووڵاتیانی هەرێم ڕێگری لە پەسەندكردنی پرۆژەیاسایەك کرد”

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات ئەمڕۆ پلانێك هەبوو بۆ ئەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژەیاسای سندوقی نیشتەجێبون پەسەد بكرێت و پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی لێبێبەش بكرێت، بەڵام بەهەوڵی فراكسیۆنی یەكێتی توانیمان ئەو پلانە پوچەڵ بكەینەوە.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی دەستوری عێراق ئەو پرۆژەیاسانەی كە لە پەرلەمانی عێراق دەردەچن و پەسەند دەكرێن دەبێت بۆ هەموو پارێزگاكانی عێراق بێت بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بەڵام تا ئێستاش نیەتێك هەیە كە دەیەوێت هاووڵاتیانی هەرێم بێبەش بكات لەماف و ئیمتیازاتانەی كە لەبەرژەوەندی گشتیدان و لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند دەكرێن، بۆیە ئەمە ئەركی ئێمە پەرلەمانتارانی یەكێتییە ڕێگربین لەو هەوڵانە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەدانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق وەك فراكسیۆنی یەكێتی توانیمان سەركەوتووبین لەوەی هەوڵ و پلانێك هەبوو كە بۆئەوەی پرۆژەیاسای سندوقی نیشتەجێبوون پەسەند بكرێت و تێبەپەڕێندرێت، بەڵام پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی لێبێبەشكرابوو، بەڵام ئێمە توانیمان ئەو پلانە پوچەڵ بكەینەوە و ڕێگری لەوەبكەین پرۆژەیاسكە پەسندبكرێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەمان بەدەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاندووە كە دەستورو یاسای عیراقی دەبێت گشتگیربێت و هەموو پارێزگاكانی عیراق بگرێتەوە، بۆیە چاوەڕێین تا لە ڕۆژانی داهاتوو گۆڕانكاری لە بڕگەومادەكانی پرۆژەیاكە دەكرێت و پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە پاشان دەنگی پێدەدرێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









