“بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری چاککردنەوە تانکە ئابرامزەکانی عێراق پەیکیان کەوتووە”
تانکی ئابرامز
SNN
وەعد قەدوری ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: بەشێکی زۆری تانەکە سەربازییە ئەمریکییەکانی عێراق لە جۆری “ئابرامز”، کە تایبەتە بە هێزی پشتیوانی عێراق پەکیانکەوتووە هیچ جۆرە خزمەتگوزارییەکی چاکردنەوەش بۆ ئەو تانکانە لە عێراقدا نییە کە باهاکانیان سەدان ملیۆن دۆلارە.
قەدوری ئەوەشی بە میدیا عێراقییەکان راگەیاند، بەشێکی زۆر لە کۆمپانیا ئەمریکییەکان کە تایبەت بە نۆژەنکردنەوەی تانک، دوای پارە و تەندەری گەورە دەکەن بۆ چاککردنەوەی تانکەکان لەگەڵ ئەوەشدا بەشێکی زۆری تانکە ئابرامزەکان بەهۆی نەبوونی پرۆگرامی نوێ لەسەریان ماوەی چەند ساڵێکە لەکارکەوتوون، چونکە ئەو تانکانە ساڵانە پێویستیان بە دووبارە پرۆگرامکردنەوە هەیە.
وتیشی” لە ساڵی 2018وە کۆمپانیای ئابرامز لە عێراق کشاوەتەوە و هەر لەو کاتەوە بەشێکی زۆری تانکەکانیان بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری نۆژەکردنەوە و پرۆگرامکردنەوە لەکارکەوتوون، لەکاتی ئێستاشدا داوای پارەیەکی زۆر دەکەن بۆ دووبارە نۆژەنکردنەوەی تانکە ئەمیکییەکان و پرۆگرامکردنەوەیان”.
روونیشی دەکاتەوە، ساسیەتی ئەمریکا سیاسەتی ئیستیغیلالکردنە، سەرەتا چاکەکانت پێدەفرۆشێت و دواتر لە بەشی خزمەتگوزاریدا بۆ هەتا هەتا پارە لەو وڵاتانە دەکێشێتەوە کە چەک و کەرەستەی سەربازییان پێدەفرۆشێت بەناوی خزمەتگوزاری و پرۆگرامکردنەوەیان.
عێراق زیاتر لە 140 تانکی ئابرامزی هەیە، بەڵام نزیکەی 40%ی ئەو تانکانە لەکاتی شەڕەکانی دژی داعشدا وەستان و لە خزمەت دەرچوون، بەشێکی دیکەشیان بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە لەکارکەوتوون.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









