
ژینگە پارێزانی سلێمانی
SNN
دەستەی ژینگە له ڕۆژی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، “وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانیی و مرۆیی به‌ئومێدی ئه‌وه‌ین پێكه‌وه كار و چالاكی باشتر ئه‌نجام بده‌ین له پێناوی به كه‌لتووركردنی ژینگه‌پارێزیی و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه ژینگه‌ییه‌كان.
ئەمڕۆ سێشەممە 16ی نیسان، ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هەرێم لە ڕۆژی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند،”هاونیشتمانیانی ژینگه‌دۆست به‌ناوی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پیرۆزبایی ڕۆژی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ئێوه‌ی ژینگه‌دۆست ده‌كه‌ین”.
ئاماژە بەوەدەکەن، خوازیارن هه‌ر وه‌كو په‌سه‌ندكردنی ئه‌م رێكه‌وته وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی ژیاندۆستانه بوو بۆ ئه‌و رۆژه‌ی دوژمنانی كورد بالیسان و شێخ وه‌سانیان به‌چه‌كی كیمیایی بۆردومان كرد له 16/4/1987، هه‌ر ئاواش ئه‌م رۆژه وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی ژینگه‌دۆستانه بێت به‌رامبه‌ر هه‌ر كار‌و چالاكییه‌ك كه ده‌بێته مایه‌ی پیسبوونی ژینگه‌كه‌مان”.
هاوکات، بەهۆی رۆژی ژینگەی هەرێمی کوردستانەوە، فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە بەهاوکاری و هاوبەشی رێکخراوەکانی ژینگە و کۆمەڵگای مەدەنی هەڵمەتێکی نەمام بەخشین و چاندنیان دەستپێکردوە و ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت، لەو هەڵمەتەدا 30 هەزار نەمامی جۆراوجۆر دابینکراوە.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









