سەفین دزەیی: بایدن ئاگاداریی کێشەی مووچەیی فەرمانبەرانی هەرێمە

SNN
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت سەرۆکی ئەمریکا ئاگاداری کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دەڵێت “نابێت مووچەی فەرمانبەران تێکەڵ بە ململانێ سیاسییەکان بکرێت”.
ئەمڕۆ سێسەممە، 16ی نیسان، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کە یاوەری سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات لە سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا، ڕایگەیاند، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا داوای لە محەمەد شیاع سودانی کردووە کێشەکانی عێراق و هەرێم چارەسەربکرێن، ئەمەش ئاماژەیەكی ڕوونە بۆ ئەوەی سەرۆكی ئەمریکا ئاگاداری كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانە.
هاوکات، بە پێی ڕاگەیەندراوێکی کۆشکی سپی، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەکەدا، دەستخۆشی لە هەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی درێژخایەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگە درێژخایەنانەی هەن، لەنێویاندا رێککەوتنی ئەو دواییانە بۆ پێدانی دوو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، بایدن پشتیوانیی خۆی دووپاتکردەوە بۆ بەهێزکردنی دیموکراسی لە عێراق لەنێویاندا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد، دادپەروەر و شەفافانە لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
لە كۆبوونەوەی نێوان شاندی حكومەتی عێراق لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاشدا، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە حكومەتی عێراق كردووە، دووبارە دەست بكرێتەوە بە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان و چارەسەركردنی گشت ئەو کێشانەی كە بەربەستن لەبەردەم پرۆسەكەدا، هاوكات ئەویش دووپاتی لە گرنگی پێوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كردووەتەوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









