ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت بەغدا “هەژماری من”ی ناوێت

SNN
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بارەی پرۆژەی “هەژماری من”ەوە رایگەیاند، بەغدا ئامادە نییە لە رێگەی ئەو پرۆژەیەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.
کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، دادگای فیدراڵی بڕیاریداوە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەنها لە رێگەی بانکە فیدراڵییەکانەوە بێت، کە بریتین لە بانکەکانی رەشید، رافیدەین و TBI، بۆیە ئەگەر حکومەتی هەرێم سور بێت لەسەر پڕۆژەی “هەژماری من”، ئەگەر هەیە کێشە بۆ مووچەخۆران دروستبێت.
ئاماژەی بەوەکردووە، پارەکە لای بەغدایە و ئەو دەینێرێت، بۆیە خۆی بڕیار دەدات چۆن و بە چی شێوازێک بینێرێت، بە تایبەت کە ئێستا بڕیاری دادگای فیدراڵی لەوبارەیەوە هەیە، پێچەوانەی بڕیارەکانی دادگا هیچ هەنگاوێک لەوبارەیەوە نانێت.
کاروان یاروەیس رونیکردەوە، حکومەتی عێراق داوای سەرجەم داهاتی نانەوتی لە هەرێم دەکات، چونکە خۆشی کێشەی سیولەی هەیە و بە خۆڕایی هیچ پارەیەک نانێرێت.
هاوکات، د بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاندبوو، حکومەتی هەرێم هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆ “تەوتین”کردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، دەڵێت “حکومەتی هەرێم پێداگری دەكات لەسەر پڕۆژەی هەژماری من، بەڵام ئەوەی لە ئێستادا هەیە دادگای فیدڕاڵی هەردوو سەرۆك وەزیرانی عێراق و هەرێمی ئیجبار كردووە كە تەوتین كردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ڕێگەی بانكە حكومییەكانەوە بێت”.
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
12 خولهك لهمهوپێشنرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
12 خولهك لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
36 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
12 خولهك لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
36 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









