نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی لیستی مووچەی مانگی نیسان و دابەشكردنی مووچە

0
411

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی رەوانەی بەغدا کردووە، جەخت لەوەدەكاتەوە كە تاپێش كۆتایی ئەم مانگە مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران خەرجدەكرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی نیسان، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، چەند ڕۆژێكە وەزارەت و دەستەجیاوازەكان كاردەكەن بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی نیسانی ئەمساڵ، بەڵام بەهۆی ئەوەی هەندێك گۆڕانكاری ڕوویداوە لە لیستی خانەنشینی فەرمانبەران ئامادەكردنی ئەو لیستە دواکەوت، بەڵام ئەمڕۆ لیستەكە تەواوكرا و رەوانەی بەغدا کراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لیستەکە ناویهەموو وەزارەتەکان بە  هێزە ئەمنییەكانیشەوە تێیدایە و ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە، ئەوەی ماوەتەوە  تەنها وردبینی دەبێت لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە پاشان بڕیار لەسەر ناردنی پارەی فەرمانبەران دەدرێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، هاوشێوەی مانگەكانی ڕابردوو لەگەڵ تەواوكردنی وردبینی لە هەر لیستێكدا ڕاستەوخۆ بڕیار لەسەر ناردنی پارەی ئەو وەزارەتانە دەدرێت كە وردبینیەكەیان تەواو دەكرێت، بۆیە بەدڵنیاییەوە پێش كۆتایی هاتنی ئەم مانگە مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم بە خانەنشینان و هێزە ئەمنیەكانەوە دابەشدەكرێت.

هاوکات کەمێک پێش ئێستا، وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، لیستی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەی بەغدا کراوە و لەدوای وردبینی وەزارەتی دارایی عێراق پارەکە بۆ هەرێم دەنێردرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this