بەشەخۆراك دابەشدەكرێت وگۆرانكاریش لەبڕی چەند مادەیەكی خۆراكی كراوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لە سبەینێوە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی ئازاری ئەمساڵ و هاوكات هەندێك لەمادەخۆراكییەكانی مانگی نیسانیش گەیشتووەتە كۆگانمان، ئاشكراشیدەكات كە گۆڕانكاری لە بڕی بڕنج و هەروەها دۆشاوی تەماتە كراوە.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان بەردەوامی هەیە و لەسبەینێوە دەستدەكەین بەدابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی ئازاری ئەمساڵی هاووڵاتیان، بۆ ئەومەبەستەش سەرەتا بریكارەكانی دەرەوەی شار دەستدەكەن بە دابەشكردنی مادەكانی خۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا پاشان لەسەنتەری شارەكانیش دابەشدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، چەند ڕۆژێكە دەستكراوە بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگانە هاوكات، لەئێستادا بەشێك لەمادەخۆراكییەكانی مانگەكانی نیسان و ئایار گەیشتووەتە كۆگاكانمان و هیچ گرفتێك نییە بۆ دابەشنەكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان ئەوەش كاریگەری باشی هەبووە لەڕێگریكردن لەبەرزبوونەوەی نرخی ئەو ماددەخۆراكیانە لەبازاڕەكاندا.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەم مانگە گۆڕانكاریی لە بڕی چەند مادەیەك كراوە بەنمونە برنج لەبری سێ كیلۆ بۆ هەر كەسێك دوو كیلۆ و نیو دابەشدەكرێت هاوكات دۆشاوی تەماتەش لەبری ئەوەی هەر كەسێك 400 گرمی پێبدرێت 800 گرامی پێدەدرێت بەڵام ئەو دۆشاوە بەشی دوومانگە واتە لەمانگی داهاتوو دۆشاو دابەشناكرێت، ئەو گۆڕأنكارییەش لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە بڕیاری لەبارەوە دراوە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









