
SNN
درەنگانی شەوی ڕابردوو پۆلیسی بەلجیكا هەڵیكوتایە سەر باڵەخانەكانی تەلەفزیۆنی “ستێرك تیڤی و میدیا خەبەر”، دەستی بەسەر كۆمپیوتەر و كەرەستەی تەكنیكی كەناڵەكاندا گرت، پۆلیس هەموو كێبڵەكانی پەخشی بڕی و پەخشی كەناڵەكانی ڕاگرت.
ئاژانسی هەواڵی فورات بڵاویکردەوە، دوێنێ شەو “زیاتر لە 200 پۆلیسی بەلجیکا هەڵیانکوتایە سەر ستۆدیۆکانی هەردوو کەناڵی ستێرک تی ڤی و میدیا خەبەر”، کە بە نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان پۆلێن دەکرێن و ئەوەی دووەمیان بە تورکی پەخش دەکات.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، لە كاتی هێرشەكەی پۆلیسدا تەواوی ئەو ناوچەیەی گەمارۆدرا، كە كەناڵەكانی لێ بووە، پۆلیسەكان دەمامك و جلوبەرگی سادەیان لەبەردا بوو.
ئاماژەی بەوەکرد، پۆلیسەکان دوای دەستبەسەرکردنی پاسەوانی کەناڵەکان، دەستیان کرد بە پشکنینی ستۆدیۆکانیان کە بارەگاکانیان لە برۆکسلی پایتەختە، هاوکات هێزەکانی پۆلیس دەستیان بەسەر ژمارەیەک کۆمپیوتەر و کەرەستەی تەکنیکی کەناڵەکەدا گرتووە و چەندین کەرەستەیان شکاندووە و پەخشیان راگرتووە و پاش چوار کاتژمێر پشکینین، کشاونەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی فورات، تا ئێستا بە فەرمی هۆکاری ئەو هەنگاوەی پۆلیسی بەلجیکا ڕانەگەیەندراوە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
17كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









