وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: دۆخی ئازادیی و مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان خراپتربووە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
SNN-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راپۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان و عێراق بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەهۆی سنورداركردنی زیاتری ئازادییە بنەڕەتی و مەدەنیەكان لەلایەن هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستانەوە، لە ساڵی رابردوودا, دۆخی مافەکانی مرۆڤ خراپتربوون.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا, رۆژی دووشەممە راپۆرتەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:”چەندین پێشێلکاری كراوە, لەوانە، کوشتنی هەڕەمەکی، بێسەروشوێنکردن, ئەشکەنجەدان و مامەڵەکردنی نامرۆڤانە، مامەڵەی توند لەلایەن بەرپرسانی حکومەت و بارودۆخی مەترسیدار و سەختی نێو زیندانەکان, دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی.
لە راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باس لە بەشێکی دیکەی پێشێلکارییەکان کراوە و کە بریتین لە هێرشکردن و زیانگەیاندن بە خەڵکی مەدەنی، تووندوتیژی یان هەڕەشەکردن لەرۆژنامەوانان، دەستگیرکردن و لێپێچینەوەی ناڕەوا دژی رۆژنامەوانان و دەستوەردانی بەرچاو لە ئازادیی گردبوونەوەو گەڕانەوەی زۆرەملێی ئاوارەکانی ناوخۆ بۆ ئەو شوێنانەی کە رووبەڕووی هەڕەشە بوونەتەوە بۆ سەر ژیان و ئازادییان.
“زیندان و ناوەندەکانی چاکسازیی لە دۆخی خراپدان, بەهۆی نەبوونی خۆراکی پێویست، قەرەباڵغی زیندانییەکان، ئەشکەنجەی جەستەیی و پیسی زیندانییەکان و چاودێری تەندروستی و مەترسی گواستنەوەی نەخۆشییەکان، هەروەها لە هەرێمی کوردستان, ژمارەی گیراوان زۆر زیاتربوون لە رووبەری زیندانییەکان و رێژەی قەرەباڵغی نێو زیندانییەکان (157٪)بووە, زیندانیانی نێوجەوانان لەگەڵ گەوران دانراون”. بە گوێرەی راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









