په‌رله‌مانتارێكى پێشووى پارتى: حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى ناوه‌ندیى نیه‌تیان پاك نییه

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
سەرۆک و بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق له پشكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ڵێت: “من گەیشتومەتە بڕوایەک کە دەبێت کێشەی دارایی لەنێوان هەرێم و بەغدا هەربمێنێت، چونكه نیەتێكى پاکی نیيە لەنێوان هەردوولا”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ى نيسان، ئەحمەد سەفار، سەرۆک و بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق و مامۆستای زانکۆ له‌میانى به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌یه‌كى رادیۆى (ده‌نگى ئه‌مریكا) له‌باره‌ى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رایگه‌یاند، “من گەیشتمە بڕوایەک کە دەبێت کێشەی دارایی لەنێوان هەرێم و بەغدا هەربمێنێت، چونكه نیەتێكى پاکی نیە لەنێوان هەردوولادا”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌و به‌رپرسه‌ى پێشووى لیژنه‌ى دارایی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “هه‌ردوو حکومەتی عێراق و هەرێمیش بڕوایان بەو سیستمەی فیدراڵی نییە. من لە بەغدا بووم هیچ تەبەقەیەک نە پەرلەمان نەحکومەت بڕوایان بە فیدراڵی نییە و بە جیابونەوەی دەزانن”.
ئه‌حمه‌د سه‌فار ره‌خنه له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش گرتووه له‌باره‌ى خراپى دۆخى په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “لەهەرێمیش زیادەڕەوی کراوەتە سەر دەسەڵاتی دارایی، لە 2021 یاسای بودجەى عێراق ده‌رچوو هەرێم پابەند نەبوو پێوەی، ئەگەر پابەند بووایە ئێستا نە بڕیاری دادگای پاریس دەردەچوو، نە نەوتی هەرێم رادەگیرا، چونکە لە یاسای بودجەی 2021ی عێراق دەسەڵاتی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوتی دابووە هەرێم تەنيا وتبووی، پارەی 250 هەزار بەرمیل بدەنه ناوه‌ند، به‌ڵام هه‌رێم ئەوەی جێبەجێنەکرد، بۆیە دەڵێم کێشەکە بەمەبەستە و قوربانیش تەنیا مووچەخۆرانن”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









