
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی حكومەتی عێراقی پابەند بوونی خۆی بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق دەربڕیوە و ئامادەیە بۆ ناردنی پارەی فەرمانبەرانی هەرێم، لەبەرامبەریشدا داوای لە حكومەتی هەرێم كردووە ئەوانیش پابەند بوونی خۆیان بەبڕیارەكانی دادگاوە بسەلمێنن و داهاتی نەوتی و نانەوتی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بگەڕێننەوە، بەڵام تائێستا هەریم ئامادەنییە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN بەپشتبەستن بەو زانیارییانەی كە لەئەندامانی لیژنەی دارایی عێراق وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، لە دوای دەرچوونی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە ناردنی پارەی فەرمانبەرانی هەرێم، تا ئێستا حكومەتی عێراقی بەتەواوی پابەند بوونی خۆی بەوبڕیارەوە دەربڕیوە و پارەی فەرمانبەرانی هەرێمیان خەرجكردووە، هاوكات عێراق بە مەرجی رادەستكردنی داهاتی نەوتی و نا نەوتی لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە بەردەوام دەبێت لە ناردنی مووچە.
ئاماژەبەوشكراوە، لەبڕیارەكەی دادگای فیدراڵی ئەوەشهاتووە كە پێویستە هەموو مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هەژماری بانكی بكەنەوە لەو بانكانەی دیاریكراون بریتین لە لەبانكەكانی ( ڕەشید ڕافیدەین و بانكی بازرگانی)، بۆئەوەی ناردنی مووچە بەردەوام دەبێت، بەڵام تائێستا حكومەتی هەرێم هیچ هەنگاوێكی نەناوە بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی و تەنانەت ناشیەوێت ئەو بڕیارە جێبەجێبكرێت و جەخت لە كاركردن بە هەژماری من دەكاتەوە.
هەر لە بەدواداچوونەكانی SNNئەوەشخراوەتەڕوو، حكومەتی عێراقی تائەوكاتە بەردەوام دەبێت لە ناردنی مووچە كە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش پابەند بێت بە رادەستكردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی ئەوەشیان بە بەرپرسانی حكومەتی هەرێم ڕاگەیاندووە، بەڵام تائێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ بڕە پارەیەكی داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێمی نەگەڕاندووەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق لەكاتێكدا حكومەتی عێراق تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی دابینكردووە، بۆیە ئەگەر حكومەتی هەرێم بەردەوام بێت لەم سیاسەتەی دوور نییە جارێكی دیكە گرفت بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستببێتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








