هەوڵەکانی هاوتاكردنی مووچەی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی هەرێم لەگەڵ عێراق بەردەوامە

چرۆ حەمەشەریف
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەوڵەكانی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بۆ هاوتاكردنی مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالكراو و كیمیاباران لەهەرێمی كوردستان لەگەڵ مووچەی زیندانیانی سیاسی عێراق بەردەوامی هەیە و ئەندامێكی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی جەخت لەوەدەكاتەوە كە هەوڵەكانیان هەنگاوی باشی بڕیوە، ئەگەر لەمپەری سیاسی بۆ دروستنەكرێت مووچەكانیان هاوتادەكرێن لەگەڵ عێراق.
چرۆحەمە شەریف، ئەندامی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی سیاسەتە شۆڤێنییەكانی حكومەتی پێشووی حكومەتی عیراق، چەندین تاوان و كۆمەڵكوژ و جینۆساید بەرامبەر بە میلەتی كورد كراون كە زۆربەی قوربانییەكان پێشمەرگە و زیندانی سیاسی و هاووڵاتی بێتاوان بوون، بۆیە وەك فراكسیۆنی یەكێتی داوامان لە سەرۆك وەزیرانی عیراق كردووە كە مووچەی وارسی شەهیدان و ئەنفالكراو و كیمیاباران هاوتای عیراق بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەك ئەندامی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی، دوای هەوڵ و ماندوبوونێكی زۆروچەندینجار كۆكردنەوەی واژۆی ئەندامانی ئەنجومەن لەبارەی هەمواری یاساكەوە، دواجار سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا یاساكە هەموار بكاتەوە و خوێندنەوەی یەكەمیشی بۆكراوە كەپێشتر داوامان كردبوو بەپێی ئەم یاسا نوێیە، زیندانە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستانیش سودمەند بن لەو بڕیارانەی لەلایەن حكومەتی عیراقەوە دەردەچن.
ئەو ئەندامەی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی ئەوەشی خستەڕوو، وەك فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراق بە نووسراوی فەرمی داوامان لێكردووە كە هەوڵی هەمواری یاسای زیندانیانی سیاسی و هاوتاكردنی مووچەی وارسی شەهیدان و ئەنفالكراو و كیمیاباران و بدات، چونكە لەهەرێمی كوردستان نزیكەی 200 هەزار شەهید و 25 هەزار زیندانی سیاسی تۆماركرون ئەگەر مووچەی ئەو توێژانە لەگەڵ عیراق هاوتا بكرێت، ئەوا زیاتر لە 100 هەزار كەس كە وارسی شەهیدانن یان زیندانیانی سیاسین سوودمەند دەبن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









