بەڕێوەبەری ئۆفیسی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە هەولێر گۆڕدرا

کارمەندی کۆمسیۆن
SNN
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لەبەر پێویستی و بەرژەوەندی گشتی بەڕێوەبەری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە هەولێر گۆڕدراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسان، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، مەڕوان محەمەد ساڵحی ڕاسپارد بۆ بەڕێوەبردنی ئۆفيسى هەڵبژاردنەكانی پارێزگای هەولێر.
ئاماژەی بەوەکردووە، مەڕوان محەمەد ساڵح لە شوێنی حەیدەر محەمەد دەستبەکاربووە، کە بەڕێوەبەری پێشووی ئۆفیسی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە هەولێر بووە.
سەبارەت بەو گۆڕانکارییە، کۆمیسیۆنی عێراق روونیکردەوە، ئەم ڕاسپاردانە لەبەر پێویستی و بەرژەوەندی گشتیی و گرەنتیدان و دەستەبەرکردنی هاوسەنگی کارەکان لە نێوان کارگێڕی و بەرپرسانی هۆبەکان و سەرجەم فەرمانبەرانی فەرمانگەکە ئەنجام درا.
جەختی لەوەکردەوە، بڕیارەکە وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دراوە کە بڕیارە 10ی حوزەیرانی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









