“حكومه‌تى هه‌رێم رووبه‌ڕووى كێشه‌یه‌كى نوێ ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا”

مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – كۆچه‌ر هه‌مزه
شاره‌زایه‌كى ئابوورى رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و نه‌وته‌ى له‌ئێستادا هه‌رێمى كوردستان به قاچاخ ده‌یباته‌ده‌ره‌وه، له ئۆپیك له‌سه‌ر عێراق هه‌ژمار ده‌كرێت، عێراق ناچاره هه‌نارده‌ى نه‌وت كه‌متر بكاته‌وه، ده‌شڵێت: “عێراق هه‌ركارێك له‌ده‌ستى بێت له‌دژى هه‌رێم به‌هۆى ئه‌مه‌وه ده‌یكات”.
دوێنێ سێشه‌ممه، وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ره‌خنه‌ى تووندى له حكومه‌تى عێراق و دادگاى فیدراڵى عێراق گرت به‌هۆى هه‌ڵوێسته‌كانیانه‌وه له سه‌ر گرێبه‌سته‌كان و كه‌رتى نه‌وتى هه‌رێم. هاوكات، له به‌یاننامه‌كه‌دا دادگاى فیدراڵى به “ده‌سته‌یه‌كى سیاسى” ناوبرد.
د. دڵشاد عه‌بدوڵڕه‌حمان، شاره‌زاى ئابوورى و وه‌زیرى پێشوو له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24ى نیسان، له‌وباره‌یه‌وه به SNNى راگه‌یاند، “پێویستبوو ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌رى كرد به‌زمانێكى هونه‌رى و ته‌كنیكى بنووسرێت، نه‌وه‌ك به‌زمانێك كه هه‌موو شتێك بگه‌ڕێنێته‌وه خاڵى سه‌ره‌تا. من پێموایه حكومه‌تى هه‌رێم له ده‌ركردنى ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا په‌له‌ى كردووه و ئه‌نجامه‌كه‌شى باش نابێت بۆ خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان”.
به وته‌ى دڵشاد عه‌بدوڵڕه‌حمان، “ئه‌و دۆخه‌ى له ئێستادا بۆ نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان دروستبووه فشارى زیاتر له‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم دروستده‌كات له داهاتوودا” و له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ئاماده‌نین به‌و چه‌ند دۆلاره‌ى به‌غدا بۆى ناردوون نه‌وت به‌رهه‌مبهێنن و هه‌نارده‌ى بكه‌ن، ده‌نا توركیا رازیه به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت، بۆیه له‌ئێستادا له هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى وه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وته‌وه به‌رمیلێك نه‌وت به 30 دۆلار ده‌فرۆشرێته پاڵاوگه ناوخۆییه‌كان یان به قاچاخ ده‌برێته‌ده‌ره‌وه”.
له‌باره‌ى مه‌ترسیيه‌كانى فرۆشتنى نه‌وت به قاچاخ، ئه‌و شاره‌زا ئابوریيه ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، “ئه‌و نه‌وته‌ى ئێستا له هه‌رێمى كوردستان به قاچاخ ده‌برێته‌ده‌ره‌وه له‌لایه‌ن ئۆپیكه‌وه وه‌ك به‌شێك له هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراق هه‌ژمار ده‌كرێت، بۆیه عێراق بۆ رازى كردنى دڵى ئۆپیك ناچاره به‌شێك له هه‌نارده‌ى نه‌وتى خۆى كه‌مبكاته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر خودى هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراق له‌گه‌ڵ هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له ئێستادا زیاتره له‌و بڕه‌ى كه ده‌بێت هه‌بێت، بۆیه عێراق ناچاره هه‌نارده كه‌مبكاته‌وه”.
وتشى: “عێراق به‌هۆى ئه‌م كاره‌ى هه‌رێمه‌وه هه‌رچى له‌ده‌ستبێت له فشاركردن ده‌یخاته‌سه‌ر هه‌رێم، ئه‌مه‌ش كێشه‌ى بۆ دروستده‌كات”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، كێ به‌رپرسه له‌م شێوه سیاسه‌تكردنه و چاره‌سه‌ر چیه؟ ئه‌و شاره‌زا ئابوورییه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “له هه‌رێمى كوردستان حزب حكومڕانى ده‌كات و خه‌زێنه‌ى حكومه‌تیش ئه‌وه‌ى تێدایه كه حزب پێیده‌دات، بۆیه حزب به‌رپرسه و چاره‌سه‌رى دۆخه‌كه‌ش به به‌یانامه و به‌یاننامه‌كارى نابێت، به‌ڵكو گفتوگۆى پێویسته”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








