دادگای فیدڕاڵی لەسەر سکاڵایەک کە دژی حکومەتی ھەرێم و عێراق تۆمارکراوە کۆدەبێتەوە
جاسم عەبود، سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی عێراق
SNN
ھەفتەی داھاتوو دادگای فیدڕاڵی لەسەر سکاڵایەک کۆدەبێتەوە کە دژی ھەردوو حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ تۆمارکراوە و تیایدا داواکراوە ھەردوولا پابەندبکرێن بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە.
بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدڕاڵی رۆژی 28ـی ئەم مانگە دادگاکە لەسەر سکاڵایەک کۆدەبێتەوە کە لەلایەن پارێزەرێک بەناوی ئازاد عەبدولحەمید دۆسکی لەسەر سەرۆکی حکومەتی فیدڕاڵ و ھەرێم و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزیرانی نەوتی عێراق ھەرێم تۆمارکراوە.
لە سکاڵاکەدا داواکراوە ھەردوو حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی ھەرێم پابەندبکرێن بە جێبەجێکردنی سەرجەم بڕگەکانی ماددەی (1 و 11 و 12 و 13) لە یاسای بودجەی ساڵی 2023، کە چۆنیەتی دابەشکردنی داھات و خەرجی لەنێوان ھەرێم و بەغدادی رێکخستووە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









