
لۆگۆی تیک ڤتۆک
SNN-
دوای بڕیارەکەی کۆنگرێسی ئەمریکا کە دەنگی لەسەر پرۆژە یاسایەکدا تیکتۆک ناچار کرد بەشەکەی خۆی لە ئەمریکا بفرۆشێت و قەدەغە بکرێت، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تیکتۆکیش دەڵێت:”بێ خەمبن لە مافەکانمان خۆش نابین و دەچینە دادگا”.
دوێنێ چوارشەممە، 24ی نیسانی 2024، سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن، واژۆی لەسەر پرۆژەیاسایەک کرد، کە بە دەنگی 79 ئەندامی کۆنگرێس پەسەند کرابوو، تیکتۆک ناچار دەکات تا مانگی 9ی ئەمساڵ بەشەکەی خۆی لە ئەمریکا بفرۆشێت، ئەگەرنا لە تەواوی ئەمریکا قەدەغە دەکرێت.
لە بەرامبەر ئەوەشدا بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تیکتۆک شو زی چۆ رایگەیاند، بەرامبەر بەو بڕیارەی ئەمریکا بێدەنگ نابن و کەیسەکە دەبەنە دادگا و تانەی لێ دەدەن و بەکارهێنەرانی تیکتۆکیش دڵنیا دەکەینەوە کە جێیان ناهێڵین و لە جەنگەکە بەردەوام دەبین.
تیکتۆک لە لایەن کۆمپانیای بایدانسی چیینەوە خاوەندارییەتی دەکرێت و ئێستا لە تەواوی جیهاندا سەروو یەک ملیار بەکارهێنەری هەیە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
23كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









