” كردنەوەی لقەکانی بانكی رەشید و ڕافیدەین تەنها وەڵامێكی وەزارەتی دارایی هەرێمی ماوە”

د. بڕیار ڕهشید، ئهندامى فراكسیۆنى یهكێتى له ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات كردنەوەی لقەكانی بانكی ڕەشید و رافیدەین لە هەرێمی كوردستان هیچ بەربەستێكی ئەوتۆی نەماوە تەنها ئەوەنەبێت كە وەزارەتی دارایی هەرێم و سەرۆكی حكومەت وەڵامی وەزارەتی دارایی عێراق بدەنەوە كە ئامادەن بۆ كردنەوەی لقی ئەو بانكانە، بەڵام تائیستا وەزارەتی دارایی هەرێم ئەو ئامادەییەی پیشاننەداوە.
د.بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: لەماوەكانی ڕابردوودا ئێستاشی لەگەلدا بیت زۆر هەوڵمانداوە كە لقەكانی بانكە حكومییەكانی عێراق لەهەرێمی كوردستانیش بكرێنەوە، بۆ ئەومەبەستەش چەندین كۆبوونەوە و نوسراوی تایبەت بەو بابەتەمان ئاراستەی لایەنی پەیوەندیداركردووە و هەردوو بانكی ڕەشید و ڕافیدەین ئامادەیی خۆیانیان بۆ كردنەوەی لقەكانیان لە هەرێمی كوردستان دەربڕیوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەكۆبوونەوەمان لەگەڵ بەڕێوەبەر و بەرپرسانی ئەو بانكانە ئەوەیان بۆ ڕوونكردوویەنەتەوە كە ئەگەر حكومەتی هەرێم ڕەزامەندی دەرببڕیت بە كردنەوەی لقی بانكەكانمان ئەوا دەستبەسەرداگرتنی بیناكانیشمان نابێتە گرفت و دەكریت لە بینایەكی دیكەدا كارەكانمان دەستپێبكەین، بەڵام گرفتەكە ئەوەیە كە حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی تا ئیستا وەڵامێكی ئەرێنییان نییە بۆ كردنەوەی لقی بانكەكانی ڕەشید و ڕافیدەین.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو،تائێستا پرۆسەی بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستی پێنەكردوە، لەكاتێكدا بە بڕیاری دادگای فیدراڵی دەبوایە هەرێم دەستی بكردایە بە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی بۆیە هیوادارین كە حكومەتی هەرێم هاوشێوەی حكومەتی عێراق پابەند بێت بە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی كە لەبەرژەوەندی فەرمانبەرانی هەرێمدان بۆ ئەوەی جارێكی دیكە بیانوو نەدرێت بە حكومەتی عێراق بۆ دروستكردنی گرفت بۆ ناردنی پارەی فەرمانبەرانی هەرێم.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









