حكومەتی هەرێم داهاتی نەوتی و نانەوتی چوار مانگی ڕابردووی  نەگەڕاندووەتەوە بۆ بەغدا

0
339

SNN-عەلی حەمە سەعید

تائیستا حكومەتی هەرێم هیچ بڕەپارەیەكی لەداهاتی ناوخۆ نەگەڕاندووەتەوە بۆ حكومەتی عێراق لەكاتێكدا بەگوێرەی یاسا دەبێت داهاتی نەوتی و نانەوتی بۆ حكومەتی عێراق بگەڕێتەوە لەبەرامبەردا عێراق پارەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بكات، بەڵام لەئێستادا عێراق داوای بڕی زیاتر لە یەك تریلۆین و 820 ملیاردیناری ناوخۆی لەهەرێم كردووە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لەسەرەتای ئەمساڵەوە وەزارەتی دارایی هەرێم بە نوسراوێك وەزارەتی دارایی عێراقی ئاگاداركردووەتەوە كە داهاتی ناوخۆی هەرێم بڕیتی بووە لە 913 ملیار دینار بۆ مانگەكانی یەك و دووی ئەمساڵبۆیە لەسەر بنەمای ئەو نوسراوەی وەزارەتی دارایی هەرێم، وەزارەتی دارایی عێراق داوای تریلیۆنێك و 820 ملیار دیناری لەهەرێم كردووە بۆ مانگەكانی كانووی دووەم شوبات ئازار و نیسان، بەڵام تائێستا حكومەتی هەرێم ئامادەیی دەرنەبڕێوە بۆ ڕادەستكردنی ئەو پارەیە بە وەزارەتی دارایی عێراق.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەدوای دەرچوونی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە ناردنی پارەی فەرمانبەرانی هەرێم، تا ئێستا حكومەتی عێراقی بەتەواوی پابەند بوونی خۆی بەوبڕیارەوە دەربڕیوە و پارەی فەرمانبەرانی هەرێمیان خەرجكردووە، بەڵام حكومەتی هەرێم تائیستا داهاتی چوار مانگی ڕابردوو نەگەڕاندووەتەوە كە بڕەكەی زیاتر لە تریلۆنێك و 820 ملیار دینارە.

داراسێكانیانی ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بڕیاری یەكلاكەرەوەن و هیچ كەس و لایەنێك مافی ئەوەیان نییە تانەی لێبدەن، بۆیە ئەوەی تائیستا بەدیدەكرێت ئەوەیە كە حكومەتی هەرێم ئامادەیی خۆی دەرنەبڕیوە بە پابەند بوون بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی، ئەمەش لەداهاتوودا لیكەوتەی زۆر خراپی دەبێت لەسەر ئاستی هەرێم و فەرمانبەرانی هەرێم.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this