دەستەی حەج و عەمرەی عێراق چەند کۆمپانیایەکی دەستگیرکرد

حەج
SNN
دەستەی حەج و عەمرەی عێراق رایگەیاند، خاوەنی چەند کۆمپانیایەک بە تۆمەتی بانگەشەکردن و ریکلامکردن بۆ حەجی بازرگانی دەستگیرکراون.
ئەمڕۆ هەینی 26ی نیسان، حەسەن فەھد کەنانی، وتەبێژی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق رایگەیاند، چەند کۆمپانیایەکی حەج و عەمرە ھاووڵاتیانیان ھەڵخەڵەتاندووە و بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە ڤیزا دابین دەکەن بۆ سعودیە و دەتوانن فەریزەی حەج بەجێبگەیەنن، لە ژێر ناوی حەجی بازرگانی و ئەو کۆمپانیایانە مۆڵەتی کارکردنیان نییە و رێکاری یاسایی لە دژیان گیراوەتەبەر و دەستگیرکراون.
ئاماژەی بەوەکردووە، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە ھەماھەنگی ھەیە بۆ دانانی سنورێک بۆ ئەو کۆمپانیا و نوسینگانەی ھاووڵاتیان ھەڵدەخەڵەتێنن و بانگەشەی پێدانی ڤیزا دەکەن بەرامبەر بە بڕێکی زۆر لە پارە.
وتەبێژی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق جەختیکردەوە، ڤیزای حەج بۆ ھاووڵاتیان لەلایەن دەستەکەوە دەدرێت و ھیچ کۆمپانیایەک و نوسینگەیەک ڤیزا دابین بکات.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









