
یەکێک لە ترومپاکانی ئاوی سەرچنار | فۆتۆ: SNN
SNN – كۆچه‌ر هه‌مزه
به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، دابه‌شكردنى ئاو له شارى سلێمانى ئاسایی بووه‌ته‌وه.
به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ى نیسان، ئامانج محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى سلێمانى به SNNى راگه‌یاند، “پاش ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو به‌هۆى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كێڵگه‌ى كۆرمۆر و دروستبوونى كورتهێنان له كاره‌با دابه‌شكردنى ئاو له به‌شێكى زۆرى سلێمانى راگیرا، به‌یانى ئه‌مڕۆ ئه‌و كێشه‌یه به‌ته‌واوه‌تى چاره‌سه‌ر بوو”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى سلێمانى له راگه‌یه‌نراوێكدا شه‌وى رابردوو له‌و باره‌یه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، “هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لەقەزای چەمچەماڵ بووە هۆی کورتهێنانی بڕی کارەبا لەو یەکەیە، بەنداوی دوکان بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی ئەو کارەبایەی بەرهەمدەهێنرێت لە کۆرمۆر یەکەی زیاتری ئیش پێکردوە و ئاوێکی زۆر بەردراوەتەوە، ئەمەش بۆتە ئەوەی پیسیەکی زۆر بێنێتە سەرپڕۆژەکانی دابەشکردنی ئاوی دوکان سلێمانیەوە. هاوكات بەهۆی لە رۆژی هەینیدا گەشتیاری زۆر لەو سنوورە لە گەشت بوون دەبە و پاشەڕۆی زۆریان کردووەتە دەریاچەکەوە، لەبەر سەلامەتی پڕۆژەکانمان تا کاتێکی نادیار راگرت”.
هاوكات كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی له‌وباره‌یه‌وه بڵاویکردەوە، “دابەشکردنی ئاو لە پڕۆژەکانی دوکان سلێمانی دەستی پێکردووەتەوە”.
دوێنێ هه‌ینى به فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان هێرشكرایه سه‌ر كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر له ئه‌نجامدا چوار كارمه‌ندى كێڵگه‌كه یه‌مه‌نین شه‌هید بوون و دوو كارمه‌ندى تریش بریندار بوون. هاوكات به‌رهه‌مهێنانى غاز له كێڵكه‌كه وه‌ستا.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









