شه‌پۆلێكى بارانبارین به‌ڕێوه‌یه و داوا ده‌كرێت جوتیاران ده‌ستبه دروێنه بكه‌ن

دروێنه‌كردنى گه‌نم له هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: NAWA
SNN – عەلی حەمەسەعید
شارەزایەكی بواری كەشناسی داوا له جوتیاران ده‌كات ده‌ستبه دروێنه بكه‌ن تاوه‌كو به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆله بارانبارینه به‌خوڕه‌ى پێشبینى ده‌كرێت له چه‌ند رۆژى داهاتوودا ده‌ستپێبكات زیانیان پێنه‌گات.
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای بواری كەشناسی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ى نیسان، بە SNNی راگەیاند، “ئەو شەپۆلە بارانبارینە چاوەڕوانكراوەی كە وابڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگەدا دەستبكات بە چالاكی وایكردووە زیان بە بەروبوومی گەنم و جۆی جوتیارانی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان بگات، بۆیە داوا لەو جوتیارانە دەكەین كە بەرووبووومەكانیان وشكبوون بەتایبەت بەرهەمی جۆ كە وشك بووە دەستبكەن بەدروێنەكردنی”.
له‌باره‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى كه ئه‌گه‌رى هه‌یه زیانیان پێبگات، پشتیوان ئیبراهیم وتیشى: ” لەهەندێك ناوچەی كوردستان بە تایبەت سنووری گەرمیان و كەركوك گەنمیش كاتی دروێنەی هاتووە، بۆیە داوای لە خاوەن بەرهەمەكانی گەنم لەو ناوچانەش دەكەین كە بەخێرایی و هەر لە ئەمڕۆوە دەستبكەن بە دروێنەكردنی بەرهەمەكانیان”.
به وته‌ى ئه‌و شاره‌زایه‌ى كه‌شناسى، “تاوه‌كو رۆژی سێشەممە 30ى نیسان جوتیاران دەرفتەیان هەیە بەربوومەكانیان لە گەنم و جۆ دروێنە بكەن”.
له‌باره‌ى مه‌ترسیه‌كانى ئه‌و شه‌پۆله بارانبارینه‌ى كه به‌ڕێوه‌یه پشتیوان ئیبراهیم باسى له‌وه‌شكرد، “ئەگەر جوتیاران و خاوەن بەرهەمەكانی گەنم و جۆ نەیەن بەدەم داواكارییەكانمانەوە لەوانەیە تووشی زیان ببن، چونكه شه‌پۆله‌كه جگه له بارانبارینەكە هەورەبروسكەی لەگەڵدا دەبێت كە هۆكاره بۆ كەوتنەوەی ئاگر لەو ناوچانەی كە بەرووبوومەكانیان وشك بووە و كاتی دروێنەیان هاتووە”.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









