وه‌زاره‌تى دارایی عێراق له‌سه‌ر ناردنى پاره‌ى مووچه بۆ هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
بڕیاره سبه‌ى یه‌كشه‌ممه 28ى نیسان، وه‌زاره‌تى دارایی عێراق به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى ناردنى پاره بۆ هه‌رێمى كوردستان كۆبێته‌وه، به‌رپرسێكى پێشووى وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ده‌ڵێت: “ناوه‌ڕاستى ئه‌م هه‌فته‌یه پاره‌ى مووچه ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كرێت”.
فازل نه‌بى، بریكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق رایگه‌یاند، “رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌زاره‌تى دارایی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى مانگى نیسان بۆ مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم ئه‌نجامده‌دات”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا هیچ ئه‌گه‌رێك هه‌یه كه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ناردنى پاره‌كه دروستبكرێت؟ فازل نه‌بى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “نه‌خێر، بۆ مانگى نیسان به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ناردنى پاره‌ى مووچه دروستنابێت”.
به وته‌ى بریكارى پێشووى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق، ” له ناوه‌ڕاستى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌غدا ده‌ستبه ناردنى پاره‌ى مووچه ده‌كات بۆ هه‌رێمى كوردستان”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى، بۆچى ناردنى پاره‌كه تاوه‌كو ئێستا دواكه‌وتووه؟ بریكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق روونيكرده‌وه، “هه‌رێمى كوردستان له لیستى كۆتایی ئه‌و شوێنانه‌دا دانراوه كه وه‌زاره‌تى دارایی عێراق پاره‌داریان ده‌كات و ده‌كه‌وێته دواى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌تى ناوه‌ندى بۆیه”.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









