راگه‌یه‌نراوێكى به‌په‌له له دانا گازه‌وه له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى كۆرمۆر

كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر | فۆتۆ: Dana Gas
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، كۆمپانیاى داناگاز راگه‌یه‌نراوێكى له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى سهركێڵگهى كۆرمۆر بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، رێوشوێنه‌كانى كاركردنمان گۆڕیوه و به‌رهه‌مهێنانمان له‌ناو كێڵگه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى كاتى راگرتووه، ده‌شڵێت: “سه‌لامه‌تى كارمه‌نده‌كانمان له هه‌موو شتێك گرنگتره”.
رۆژى هه‌ینى 26ى نیسان، به فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان هێرشكرایهسهر كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر و له ئه‌نجامدا چوار كارمه‌ندى یه‌مه‌نى كۆمپانیاى پیرڵ پترهلیهم شه‌هید بوون و هه‌شت كارمه‌ندى تریش بریندار بوون.
له‌و باره‌یه‌وه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، كۆمپانیاى دانا گاز راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتووه، “کاژێر 06:40ى ئێوارەی رۆژی 26ی ئەم مانگە کۆگەیەکی گازی کۆندێنسەیت لەڕێگەی هێرشێکی تیرۆریستی درۆنییەوە کرایە ئامانج. لە ئەنجامی ئەو هێرشە تراژیدییەدا چوار لە کارمەندان گیانیان لەدەستدا و هەشتی دیکەش بە سووکی بریندار بوون، لە کاتێکدا سەرقاڵی کاری چاککردنەوەی کۆگەکە بوون”.
له به‌شێكى تر‌ى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كۆمپانیاكه له‌باره‌ى سه‌لامه‌تى كرێكارهكانیهوه ئه‌وه‌ى روونكردووه‌ته‌وه، “سەلامەتی و تەندروستیی کارمەندان و بەڵێندەران گرنگترین شتە لەلای کۆمپانیای دانەگاز. هەرچەندە زیانی کەم بە دامەزراوەکان و کەرەستەکان کەوتووە، بەڵام بەرهەمهێنانمان بە شێوازی کاتی وەستاندووە و رێوشوێنەکانی کارکردنمان گۆڕیوە”.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا داناگاز ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، “لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە بەرزترین ئاستدا لە دانوستانداین بۆ یارمەتیدانیان لە جێبەجێکردنی بەرپرسارییەتییەکەیان بۆ ئەوەی بکەرانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە بە سزای خۆیان بگەیەنن”.
به‌پێى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى دانا گاز، “لەگەڵ دەسەڵاتدارانی حکومەت لە پەیوەندیدان بۆ ئەوەی رێوشوێنە ئەمنییەکان توندوتۆڵ بکەن بۆ ئەوەی دواجار بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر دەستپێبکاتەوە”.
له كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا له‌باره‌ى ده‌ستكردنه‌وه به كاره‌كانیان كۆمپانیاكه ئه‌وه‌ى روونكردووه‌ته‌وه، “بەتەواوەتی پابەندین بە خەڵکی هەرێمی کوردستان و هەموو عێراق، هەروەها خاوەن پشکەکانمان. چاومان لەوەیە هەرکاتێک ئەنجامدانی کارەکانمان سەلامەت بوو، دەستبە بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بکەینەوە”.
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى دانا گاز له‌كاتێكدایه كه رۆژى شه‌ممه 27ى نیسان، هاوپه‌یمانى ئیداره‌ى ده‌وڵه‌ت له راگه‌یه‌نراوى خۆیدا له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه له‌سه‌رزارى محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقه‌وه رایگه‌یاند، “حكومه‌تى عێراق سه‌ره‌داوى ده‌ستكه‌وتووه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له‌هێرشه‌كه‌دا تێوه‌گلاون و ره‌وانه‌ى دادگا ده‌كرێن پاش كۆتایی هاتنى لێكۆڵینه‌وه‌كان”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








