خێزانى ئوم فه‌هد چه‌ند راستیه‌ك له‌باره‌ى كوژرانى كچه‌كه‌یان ئاشكرا ده‌كه‌ن

كچه ڤڵۆگه‌رى عێراقى كوژراو ئوم فه‌هد | فۆتۆ: تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
SNN
برایه‌كى ئوم فه‌هد ئاشكرایده‌كات، له‌دواى كوشتنى خوشكه‌كه‌یه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان ئۆتۆمبێله‌كه‌ى و كیلیكى ماڵه‌كه‌یان بردووه و رێگه‌یان نه‌داوه خێزانه‌كه‌ى نه ئۆتۆمبێله‌كه‌ى و نه ماڵه‌كه ببینن.
شه‌وى هه‌ینى 26ى نیسان، كچه ڤڵۆگه‌رى عێراقى ئوم فه‌هد له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى خۆیدا له ناوچه‌ى زه‌نونه‌ى به‌غدا له‌لایه‌ن ماتۆڕسوارێكى نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه‌ى لێكرا و كوژرا.
له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ى نیسان براى ئه‌و كچه ڤڵۆگه‌ره رایگه‌یاند، “له‌دواى رووداوه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كان ئۆتۆمبێلى خوشكه‌كه‌م و كلیكى خانووه‌كه‌یان بردووه و رێگه‌ناده‌ن ئێمه بچینه‌ناوى”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا، براكه‌ى ئوم فه‌هد ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “هێزه ئه‌منییه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ى له ورده‌كارى لێكۆڵینه‌وه‌كان ئێمه ئاگادار بكه‌نه‌وه به‌جێیانهێشتین”.
له‌دواى كوشتنى ئوم فه‌هد، وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق لیژنه‌یه‌كى نێوخۆیی پێكهێناوه به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كه، تاوه‌كو ئێستا تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى ده‌ستگیر نه‌كراوه. هاوكات، وه‌زاره‌تى ناوخۆ ره‌تیده‌كاته‌وه كه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر دۆسیه‌كه ئاشكرابكات.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









