نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن

0
49

SNN-

ڕۆژنامەی ناسراوی «نیویۆرک تایمز» لە ڕاپۆرتێکی مەترسیباردا ئاشکرای کرد کە ئەمریکا و ئیسرائیل پلانیان بۆ هێرشێکی سەربازیی چڕ و فراوان بۆ سەر ئێران ئامادە کردووە، بڕیارە ئەم هەنگاوە سەربازییە دوای هەڵبژاردنی نیوەی خولی کۆنگرێسی ئەمریکا (کە لە 3ی تشرینی دووەمدا بەڕێوە دەچێت) دەست پێ بکات.

هێرشەکە کورتخایەن دەبێت

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، پلانەکە هێرشێکی سەربازیی کورتخایەن و بەهێز لەخۆ دەگرێت کە تێیدا دامەزراوەکانی وزە، ژێرخانی ئەتۆمی و جبەخانەی مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران دەکرێنە ئامانج.

ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ چڕکردنەوەی مانۆڕە سەربازییە هاوبەشەکان و دەرچوونی دەیان فڕۆکەی جەنگیی ئیسرائیل بۆ ئاسمانی عێراق لە ڕۆژانی رابردوودا، لە  دوای سەردانەکەی ئەم هەفتەیەی «پیت هێگسێس» وەزیری جەنگی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل و کۆبوونەوەی لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ.

بەمزووانە شتێک روودەدات

لەلای خۆیەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە میانی کۆبوونەوەیەکی هەڵمەتی هەڵبژاردندا لە کارۆلینای باشوور، سەبارەت بەم سیناریۆیە وتی: “زۆربەی خەڵک پێیان وایە ئەمریکا دوای هەڵبژاردن شتێک دژی ئێران دەکات.. دەبینین چی ڕوو دەدات.”

ترەمپ جەختیشی کردەوە کە ئیدارەکەی هیچ دانوستانێک لەگەڵ تاران ناکات و بەم زووانە ڕووداوێکی گەورە دێتە ئاراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this