ترەمپ: هیچ دانوستانێکمان لەگەڵ ئێران نییە و بەمزوانە شتێک روودەدات

0
38

SNN-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە لێدوانێکی تونددا ڕایگەیاند کە ئێران خراپترین وڵاتی جیهانە  و لە هەموو ڕوویەکەوە شکستی هێناوە، بەتایبەت لە مەسەلەی دەستگەیشتن بە چەکی ئەتۆمیدا.

بەمزوانە شتێک روودەدات

سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەی لێدوانەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە هیچ دانوستانێک لە نێوان واشنتن و تاراندا نییە و ئاماژەی بەوەش دا، “بە زوویی شتێک ڕوو دەدات” و جەنگەکەیان بە زوویی کۆتایی دێت.

ئەم لێدوانە توندانەی ترامپ لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا بەردەوامییان هەیە و واشنتن بە توندی دژایەتیی هەنگاوە ئەتۆمییەکانی تاران دەکات

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this