سوپای پاسداران: حەوت کەشتیی نەوتهەڵگر لە کەنداوی فارس و گەروی هورمز سوتان

0
50

SNN-

هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران سووتانی چوار کەشتیی نەوتهەڵگری لە کەنداوی فارس و سێ کەشتیی تری لە گەروی هورمز بەهۆی مینەوە ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی هێزی دەریایی سوپای پاسداران، چوار کەشتیی نەوتهەڵگر لە کاتی گواستنەوەی نەوت لە کەشتییەکەوە بۆ کەشتییەکی تر لە باکووری کەنداوی فارس کراونەتە ئامانج و لە ئەنجامدا سووتاون. ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی شەوی ڕابردوو سێ کەشتیی تریش لە ڕۆژئاوای گەروی هورمز بەهۆی پێکدادان بە مین تووشی ڕووداو و ئاگرکەوتنەوە بوون.

سوپای پاسداران ئاماژەی بەوە داوە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە پاش ئاگادارییە پێشوەختەکان بۆ ئەو کۆمپانیا دەریاییانە هاتووە کە بە وتەی ئەوان پاشکۆی سوپای ئەمەریکان و لە ڕێگا نایاساییەکانەوە تێپەڕیوون. هەروەها هێزی دەریایی سوپا دەڵێت کە پێشوەختە چاودێری و بەدواداچوونی بۆ ئەو چوار کەشتییە کردووە پێش ئەوەی لە باکووری کەنداوی فارس بکرینە ئامانج.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، سوپای پاسداران هۆشدارییەکی توندی داوە و جەختیکردووەتەوە کە پێویستە کەشتییەکان بەدوای بەرژەوەندییەکانیدا نەگەڕێن و بە گوتەی ئەوان “بە فێڵ و قسەکانی سوپای ئەمەریکا هەڵنەخەڵەتێن و ڕێگا نایاساییەکان بەکارنەهێنن”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this