نوێترین زانیاری لەبارەی گەیشتنی پارە و دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغدایە و وەزارەتی دارایی عێراق دەستیكردووە بەوردبینیكردنی لیستەكە، هاوكات چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا كۆتایی بە وردبینكردنەكە بهیندرێت و بەگویرەی ئەو لیستانەی كە زوتر وردبینیان تەواو دەكریت پارەی فەرمانبەران ڕەوانەبكریت.
بەگویرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسیكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، دوای سەردانی شاندیكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی هەرێم و كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق، دەستكراوە بە وردبینكردنی ئەو لیستەی كە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ مانگی نیسانی ئەمساڵ ڕەوانەی بەغدا كراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئیستا هیچ تیبینیەكی ئەوتۆ لەسەر لیستەكە نییە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، هاوكات پێشبینی دەكریت كە تا ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە كاری وردبینیكردنی لەو لیستەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كۆتایی بێت و دەستبكرێت بەناردنی پارەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، مەرج نییە وەزارەتی دارایی عیراق بەیەك گوژمە سەرجەم پارەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆمانگی نیسان رەوانە بكات، بەڵكوو هاوشیوەی مانگی شوبات و ئازار لەگەڵ تەواوكردنی وردبینكردنی هەر لیستێك ڕاستەوخۆ بڕیار لەسەر ناردنی پارەكەشیان دەدریت و پاشان دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچە كە پێشبینی دەكرێت تاكۆتایی ئەم هەفتەیە ئەو پرۆسەیە تەواو بكرێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









